کارینا کاپور بۆ دوەمینجار دەبێت بە دایک
خانمە ئەستێرەی بۆلیوود کارینا کاپور، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە منداڵی دوەمی دوگیانە، لەلایەنی بەشێکی زۆر خێزان و هاوڕێ نزیکەکانیان پیرۆزباییان لێکرا.
کارینا کاپور لەساڵی 2012 هاوسەرگیری لەگەڵ سەیف عەلی خان ئەکتەری ناسراوی بۆلیود کردوە، ناوبراو لەدایکبوی ساڵی 1980 لە خێزانێکی هونەریە و کچەزای راچ کاپوری ئەکتەری بەناوبانگی مێژوی سینەمای هیندیە و خوشک و براکانیشی بەهەمان شێوە ئەکتەرن، لە 20 مانگی دیسێمبەری 2016 یەکەم منداڵی بەناوی تیمور هێناوەتە دنیاوە.
خەندان