هێمن حوسێن: 13 ڕۆژه تووشی كۆرۆنا بوومه
نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 2020/8/12، هێمن حوسێن له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، په‌یامێكی ڤیدیۆیی به ته‌ندروستییه‌كی ناجێگیره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ: "ئه‌مڕۆ 13 ڕۆژه تووشی كۆرۆنا بوومه، حه‌زم نه‌ده‌كرد ڤیدیۆ بڵاو بكه‌مه‌وه و سه‌ر و دڵی خه‌ڵكی پێ بگرم، به‌ڵام هاوڕێیه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن و ناتوانم وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه و به پێویستم زانی ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاو بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵگران نه‌بن".
ده‌شڵێ: "وره‌م خراپ نییه و له نه‌خۆشییه‌كه‌ش ناترسم، هیوادارم كه‌س به‌هۆی منه‌وه تووش نه‌بێت، هیوادارم زۆر ئاگاداری خۆتان بن، به‌ڕاستی ده‌ردێكی قورسه".
basnews