هونەرمەند سابیر كوردستانی كۆچی دوایی كرد
ئەم هونەرمەندە چەند ڕۆژێك لە بەشی چاودێری پزیشكیدا بوو تا ئهمشهو گیانی لهدهست دا.
لەمبارەیەوە نیاز نوری نەقیبی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان ڕایگەیاند كە ھونەرمەندی کورد سابیر کوردستانی بەھۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا، لە نەخۆشانەیەکی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
کوردستانی ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، ساڵانێکی زۆر بەبێ دابڕان خزمەتی ھونەری کوردی كرد، خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانییە و دیارترین گۆرانییەکانی بریتیین لە "لە دوورەوە، من غەریبم، ئەمیرە، پەرێشانم).