میران عەلی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

میران عەلی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
میران عه‌لی گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (100 پرسیار) بڵاو كرده‌وه‌.

مازیار فایه‌ق تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌، گۆرانیبێژی كورد ئارش عوسمان ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌،هەروەها شوان ئازاد له‌ سلێمانی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌ .

بڕیار وایە له‌ داهاتوویەكی نزیكدا میران عەلی نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانیی خۆی به‌ ناوی (100 پرسیار) بڵاوبكاتەوە, كه‌ له‌ تێكست و ئاوازی چه‌ند شاعیرێكی به‌ناوبانگی كورد پێك هاتووه‌‌، میران كە خاوەن چەندین ڤیدیۆ كلیپە بەرهەمەكانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.
Top