هونەرمەند كەمال محەمەد گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە

هونەرمەند كەمال محەمەد گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
هونەرمەندو گۆرانیبێژی دیاری كورد (كەمال محەمەد) گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە .

كەمال محەمەد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڤیدیۆی گۆرانییە نوێیەكەی بڵاوكردەوە وەك دەردەكەوێت كە گۆرانییەكە لە نێو ستۆدیۆ ڤیدیۆكەی تۆماركراوە, هەروەها هونەرمەند لەسەر ڤیدیۆكە نووسیویەتی: (بۆ یەكەم جار..كارێكی سادەی نوێ پێشكەش بە ئێوەی خۆشەویست),هەروەها ئەم هونەرمەندە ئاماژەی بەوەداوە كە ئاوازەكەی وەرگیراوەو هەڵۆ قادر كاری میوزیكی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە, وە شەهاب تیرە هۆنراوەكەی ئامادە كردووە .
Top