یەكەم گۆرانی بە زاراوەی ماچۆ بڵاوكرایەوە
ڕووبار كاكەیی یەكەم بەرهەمی خۆی لە ژێر ناونیشانی(هاواری كاكەیی)بڵاوكردەوە كە ئاوازەكەی فۆلكلۆری كاكەییە و هۆنراوەكەی لەلایەن یاسر عادل كاكەیی نووسراوە, وە ئاراس ڕەفعەت كاری دابەشكردنی دەنگ و تۆماركردنی گۆرانییەكەی كردووە, هەروەها هونەر دیلۆن كاری وێنە گرتن و دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە .
گۆرانییەكە باس لەو كارەساتانە دەكات كەلە ساڵی 2003وە بە بەردەوامی كاكەییەكان بە دەستی گرووپە چەكدارەكان شەهید دەكرێن و حكومەتی عێراق بێدەنگەو پارێزگارییان لێناكات .