پڕۆگرامێكی تایبەت بە پێشبڕكێی دەنگی ڕاگەیەندرا

پڕۆگرامێكی تایبەت بە پێشبڕكێی دەنگی ڕاگەیەندرا
لە ئێستادا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە بەرنامەیەك لە ژێر ناونیشانی (Kurdistan star) ئەنجام دەدرێت .

وەك دیارە(كوردستان ستار) پڕۆگرامێكی تایبەتە بە پێشبڕكێی دەنگی و گۆرانی چڕین, هەروەكو ئاماژەی پێكراوە بڕیارە ئەم پڕۆگرامە لە شاشەی كوردستان تی ڤی پەخش بكرێت .

وە بەپێی ئەوەی كە بڵاوكراوەتەوە ئەندامانی لێژنەی هەڵسەنگاندنی ئەم بەرنامەیە بریتین لە هونەرمەندی دیاری كورد (میكائیل) وە ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر و میرا و هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی و دكتۆرە بەلقیس, وە پێشكەشكارانی ئەم پڕۆگرامە بریتین لە خانمە گۆرانیبێژ دینا و دەرباز .

بەم هۆیەوە دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی بڵاوكردەوەو كە بریتییە لە مایكێك و ناوی بەرنامە, هەروەها دینا لەسەر وێنەكە نووسیویەتی: جیاوازترین و نوێترین پڕۆگرام ئامادەیە..كوردستان ستار ..بەم زووانە .
Top