ئەلیسا ناوی ئەلبۆمە گۆرانییەكەی بڵاوكردەوە

ئەلیسا ناوی ئەلبۆمە گۆرانییەكەی بڵاوكردەوە
خانمە هونەرمەندو گۆرانیبێژی لوبنانی(ئەلیسا)ی تەمەن 47 ساڵ دوای چاوەڕوانییەكی زۆر ناوی ئەلبۆمە گۆرانییەكەی بە هەوادارانی ڕاگەیاند .

ئەلیسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە, ئەم خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكەی دەڵێت: بەهۆی ڕەخنەكانەوە یەكەم هەنگاوم قورسبوو..بەڵام بە هێز هەموو ئەوانەم تێپەڕاندو باوكم فێری كردم كە نەترسم و هەموو كات بەرەنگاری قەدەر ببمەوە..ئەمڕۆ ئاهەنگی 20 ساڵەی سەركەوتنم دەگێڕم سوپاس بۆ خودا ویژدانیشم ئاسوودەیە..بۆچی؟..چونكە لە بری ئەوەی ببمە قوربانی..بڕیارمدا ببمە خاوەنی ڕای خۆم .

بڕیارە ئەلبۆمە گۆرانییەكەی ئەلیسا بەناوی(صاحبة رأي)لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاوبكرێتەوە, هەروەها لە ماوەكانی ڕابردوو ئەلیسا تراكێكی لەم ئەلبۆمە گۆرانییە بەناوی(قهوة الماضي) بڵاوكردەوە كەلە یوتیوب بە ماوەیەكی كەم بینەرێكی زۆری هەبوو .
Top