فرمێسك گۆرانی "ئەسیر"ی بە شێوەی كلیپ بڵاوكردەوە
گۆرانی (ئەسیر) كە ناونیشانی نوێترین بەرهەمی ئەم خانمەیە, تێكستەكەی لە هۆنراوەی شاعیری گەورەی كورد(هێمن) وەرگیراوە, هەروەها فرمێسك خۆی مێلۆدییەكەی بۆ ئامادە كردووە .
فرمێسك لە ماوەكانی ڕابردوو ڕایگەیاند كە مێلۆدی گۆرانی ئەسیر پێشتر ئامادەكراوەو دەگەڕێتەوە بۆ نزیك دوو ساڵ لەمەوبەر, هەروەها پێناسەی ئەسیر لە ڕوانگەی ئەم خانمەوە ئەوەیە كە مرۆڤ نابێ ترسی هەبێت وە پێویستە مرۆڤ هەوڵ بۆ ئازادییەكانی بدات, فرمێسك خۆی وەكو نموونە هێنایەوەو باسی لە ژیانی خۆی كرد كە ئەو وەكو خانمێكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان زۆر كێشەو بەربەستی كەوتە سەر ڕێ بەڵام توانی لە نێو ئاڵۆزییەكانەوە بەهرەكەی نیشان بدات, وە ئاماژەی بەوەدا كە ئازادی خانمان لە كۆمەڵگادا بە مانا ڕاستەقینەكەی ئەوەیە كە ئازادییەك لە ناخ و دەروونیان ببینرێت و بتوانن بەهرەو حەزەكانیان بێننە دی بەو واتایەی كە دەبێت پیاو و ئافرت یەكسان بن كە ئەم یەكسان بوونە دەپێتە پێناسەی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو, وە سەبارەت بە ژیان و تاقی كردنەوەی خۆی لە گۆرانی چڕیندا, فرمێسك ڕایگەیاند كە ئەو لە نێو خێزان و خانەوادەی خۆیدا یەكەم ئافرەتە ئەو بەربەستە بشكێنێت و نەهێڵێ بەهرەكەی لە ناخیدا بخنكێت, هەروەها گوتی كە ئەو بۆ ماوەی حەوت ساڵ جەنگاوەو هەوڵیداوە تا خەونەكەی بێنێتە دی .