ئەستێرەیەكی دیاری ژاپۆنی كۆچی دوایی كرد
لە ڕۆژنامەو ماڵپەڕە جیهانییەكانەوە هاتووە كە (هاروما میورا)ی تەمەن 30 ساڵ, لە ماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە, وە بەپێی ماڵپەڕی (NHK news)ی ژاپۆنی بەڕێوەبەری كارەكانی ئەم ناودارە دەچێتە ماڵەكەی بۆ ئەوەی لە باری تەندرووستی ئاگاداربێتەوە بۆی دەردەكەوێت كە ئەو گیانی لەدەستداوە, هەروەها لە ئاژانسی هەواڵی (كیودو نیوز)ی ژاپۆنییەوە هاتووە كە بەڕێوەبەری كارەكەی نامەیەكی لە شوێنی ڕووداوەكە دۆزیوەتەوە .
هاروما میورا سەرەتا وەكو گۆرانیبێژ هاتە نێو هونەرەوە, وەلەدواییدا توانی بواری فیلم و زنجیرە دراما تاقی بكاتەوەو بەشداری لە چەند كارێكدا بكات كە دیارترینیان بریتییە لە فیلمی (Koizora) ساڵی 2007, وە بەشی سێیەمی فیلمی(Gokusen) لە ساڵی 2008 , هەروەها فیلمی (Last Cinderella) ساڵی2013 ,وە فیلمی (attack on titan) ساڵی 2015 .