شاباز زەمانی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
شاباز نوێترین گۆرانی خۆی لە ژێر ناونیشانی(تۆ گۆڕاوی) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە ئەم گۆرانییەی تراكێكە لە ئەلبۆمی (چەتر), تێكست و مێلۆدی ئەم گۆرانییە شاباز خۆی ئامادەی كردووە, هەروەها میكس و ماسترینگ سیاماك فەقیزادە ئەنجامیداوە, وە شاڵاو مولەر كاری لەسەر دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە .
شاباز زەمانی یەكێكە لەو گۆرانیبێژانەی كە خاوەن چەندین ڤیدیۆ كلیپەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەرهەمەكانی بینەرێكی زۆریان هەیە .