دوای مردنی وێنەیەك لە ئەكاونتی رەجا جەداوی بڵاوبوویەوە

دوای مردنی وێنەیەك لە ئەكاونتی رەجا جەداوی بڵاوبوویەوە
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە بینینی پۆستێكی نوێی خانمە ئەكتەری میسری (رەجا جەداوی) دڵخۆشبوون, ئەمەش لەكاتێكدایە كە وێنەیەكی هونەرمەندی كۆچكردووی میسری لە هەژمارە تایبەتییەكەی لە ئەنستگرام بڵاوكرایەوە .

بڵاوكردنەوەی ئەم وێنەیە لەلایەن نەوەیەكی و "ئەمیرە"ی كچە تاقانەكەی ڕەجا جەداوییەوە ئەنجامدرا, هەروەها لەسەر وێنەكە ئاماژەیان بەوەدا كە رەجا جەداوی زۆری حەز لە بەكارهێنانی ئەنستگرام هەبوو وە داوای لێ دەكردن كە كۆمێنتی هەوادارەكانی بۆ بخوێننەوە بۆ ئەوەی وەڵامیان بداتەوە, هەروەها لە پۆستەكە هاتووە كە ئەگەر چی ئەوان هێشتا لە ناو ماتەمینین بەڵام زۆرێك لە دۆست و هەواداران پێشنیاری ئەوەیان كردووە ئەكاونتەكەی نەوەستێت و بەردەوامی بدرێ بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی, هەروەها ئاماژەیان بەوەدا كە لەمەوبەدوا وێنەكانی ئەو خانمە هونەرمەندە بڵاودەكەنەوەو هەژمارەكەی ناوەستێت وە بەشێوەیەك كە تەنها وێنەكان بڵاودەنەوەو وەڵامی كۆمێنتەكان نادرێتەوە .

نەجات عەلی حەسەن ئەلجەداوی ناسراو بە (رەجا جەداوی) لە 6ی سێپتەمبەری 1934 لە شاری ئسماعیلیەی ڕۆژهەڵاتی میسر لەدایك بووە, لە سەرەتادا وەكو نمایشكاری جلو بەرگ دەركەوت, وەلە دواییدا حەزی دەچێتە سەر نواندن و بەشداری لە چەند كارێكی هونەری دەكات كە ئەمەش دەبێتە دەستپێكی رەجا جەداوی لە بواری فیلمدا, هەروەها لە ساڵانی شەستەكان و هەشتاكان بەشداری لە چەند كارێكی هونەری كرد لە بواری فیلم و شانۆدا لەوانەش شانۆی(الواد سيد الشغال) ساڵی 1985 كە هەریەك لە عومەر حەریری و عادل ئیمام و چەند ئەكتەرێكی دیكە تێیدا بەشداربوون, هەروەها توانی بەردەوامی بە كارەكانی بدات و زیاد لە 60 فیلم و 40 زنجیرە درامادا بەشداری بكات .

لە 24/5/2020 تووشبوونی رەجا جەداوی بە پەتای كۆرۆنا ڕاگەیەندرا, كە هەر ئەوكاتە بوو كار لەسەر وێنەگرتنی دوا ئەڵقەكانی زنجرە درامای (لعبة النسيان)دەكرا كە ئەویش تێیدا بەشداربوو, مانەوەی رەجا جەداوی لە نەخۆشخانەو وەرگرتنی چارەسەرییە تەندرووستییەكانی بۆ ماوەی نزیك مانگێك, تا دەهات باری تەندرووستی خراپتر دەبوو كە گەیشتە ڕادەیەك پزیشكان پەنایان بردە ئامێری هەناسەی دەستكرد, وە لە 5/7/2020 كۆچی دوایی كرد .
Top