محەمەد رەمەزان بۆ ماوەی ساڵێك زیندانی دەكرێت

محەمەد رەمەزان بۆ ماوەی ساڵێك زیندانی دەكرێت
ئەكتەرو گۆرانیبێژی میسری(محەمەد رەمەزان) ڕەنگە بۆ ماوەی ساڵێك زیندانی بكرێت .

هۆكاری ئەم دادگاییە دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوەكانی ڕابردوو.. كاتێك كە محەمەد رەمەزان لە فڕۆكەیەكدا ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوەو ئەنجامەكەشی بووە هۆی دوورخستنەوەی فڕۆكەوانێك لە كارەكەی بەناوی (ئەشرەف ئەبو یوسر) .

لە ئێستادا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە كە محەمەد رەمەزانی پاڵەوانی زنجیرە درامای(البرنس) لە دادگای وڵاتی میسرەوە بڕیاری زیندانی كردنی بۆ دەرچووە, هەروەها غەرامەكردنی بە بڕی 20 هەزار جونەیهـ وە بە كەفالەتی 10 هەزار جونەیهی میسری, بەهۆكاری ئەو ناوزڕاندن و سوكایەتییەی كە محەمەد ڕەمەزان بەرامبەر ئەشرەف ئەبو یوسر كردوویەتی بەو ڤیدیۆ و گرتانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردووەتەوە, لەوانەش دیمەنی ناو نەخۆشخانەكە, كە ئەم هونەرمەندە لەسەر پۆستەكەی نووسیبووی (ئەو پزیشكەی كە وێنەی گرتم تا هەتایە لە كارەكەی دوور خارایەوە ), كە ئەمەش بووە هۆی درووستبوونی ڕەخنەو گرێدانی بە كێشەكەی فڕۆكەوانەكەوە .

دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا, ئەشرەف ئەبو یوسر لە گرتە ڤیدیۆیەكدا سووپاس گوزاری دادگاو هەموو ئەو كەسانە بوو كە لەم بابەتە پاڵپشتی بوون, لەلایەكی تریشەوە چاو خرایە سەر هەژمارەكانی محەمەد ڕەمەزان لەبەرامبەر ئەم بڕیارەدا, بەڵام محەمەد رەمەزان لە پێگەی خۆیەوە هیچ وەڵام و كاردانەوەیەكی نەبوو و بەردەوام بوو لە بانگەشەكردنی نوێترین بەرهەمی گۆرانی بەناوی(تیك تۆك) كە بە هاوكاری سوپەر ساكۆ بڵاوی كردەوە .
Top