حه‌سه‌ن شه‌ریف گۆرانییه‌كی محه‌مه‌د عارف جزیرى ده‌ڵێته‌وه
حه‌سه‌ن شه‌ریف له ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كردووه‌ته‌وه، ڤیدیۆى گۆرانییه‌كه له‌نێو ستۆدیۆ تۆمار كراوه، ئه‌و گۆرانییه پێشتر هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د عارف جزیری بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و گۆرانیبێژه به میوزێكێكی نوێ دووباره بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه، نووسیویه‌تی: "ئه‌و گۆرانییه دیارییه بۆ ڕۆحی محه‌مه‌د عارف جزیری".
حه‌سه‌ن شه‌ریف خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، به یه‌كێك له گۆرانیبێژه بهئهزموونهكانی كورد داده‌نرێت.
basnews