دوای نزیكەی 5 ڕۆژ لە گەڕان تەرمی نایا ریڤێرا دۆزرایەوە
چوارشەممەی ڕابردوو بەرواری 8/7/2020 نایا ریڤێرا و كوڕە چوار ساڵانەكەی دەچنە دەریاچەی پیرو لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا بە مەبەستی گەشت و مەلەكردن, بەڵام دواجار دەبینرێ كە منداڵێك لە ناو بەلەمێكدا بە تەنها ماوەتەوەو كەسی لەگەڵدا نییە وە سەرەڕای ئەوەی منداڵەكە لە باودۆخێكی سەختدا بوو بەڵام بە هێزەكانی پۆلیسی ڕاگەیاند كە ئەو دایكی بینیوە كاتێك لە بەلەمەكەوە دابەزیوەتە ناو ئاوەكە بۆ ئەوەی مەلەوانی بكات وە لە دواییدا نەگەڕایەوە, هێزەكانی پۆلیس خێرا دەستیان كرد بەگەڕان بەدوای نایا, وە لەلایەكی تریشەوە لەبەر گومانی دزیكردن كارت و هەژمارە بانكییەكەی خرایە ژێر چاودێرییەوە بۆ ئەوەی بزاندرێت كە نایا یان كەسێكی دیكە بەكاری دەهێنێت تاكو زووتر بگەنە ئەنجام, هەروەها پۆلیسەكان ئۆتۆمبێلەكەی نایا دەدۆزنەوە لە پاركێكی تایبەت لە سەر لێواری ئاوەكە كە چەند كەلوپەلێكی تایبەتی تێدابوو .
نایا ریڤێرا لە دایكبووی 12/1/1987- ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكایە, لە سەرەتادا وەكو خانمە مۆدێل دەركەوت, بەڵام دواجار دەچێتە بواری میوزیك و گۆرانی چڕین, كە ئەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ بەناوبانگ بوونی, وە نایا توانی بواری فیلم و سینەما تاقی بكاتەوەو بەشداری لە چەندین زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی بكات, كە ئەمەش بووە هۆی سەركەوتنی و براوەی چەندین خەڵاتی جیهانی .