نوێترین دەركەوتنی چۆپی فەتاح و كچەكەی
چۆپی لەم كورتە ڤیدیۆیە لەگەڵ "لیڤیا"ی كچی دەردەكەوێت بە دەنگی نوێترین گۆرانیی كە مانگی ڕابردوو بڵاوی كردەوە, هەروەها چۆپی لەسەر ڤیدیۆكە نووسیویەتی: چرای مالم..روح و دڵم لیڤیا .
لە ماوەكانی ڕابردوو چۆپی فەتاح گۆرانی(دە بێرۆ)ی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, ئەم بەرهەمە بەشێك لە ئاوازەكەی فۆلكلۆرەو "ئاریوس" كاری لەسەر میوزیك و دابەشكردنی كردووە, هەروەها تێكستەكەی فۆلكلۆرەو بەشێكی لەلایەن "ئیحسان فەتاح" باوكی چۆپی ئامادەكراوە, گۆرانی دەبێرۆ لە ماوەی نزیك مانگێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب زیاد لە 3 ملیۆن بینەری هەبووە .