هونەرمەند هۆمەر دزەیی ئەلبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكاتەوە
ئەگەر چی ئەم ئەلبۆمە گۆرانییە ساڵی پار كار لەسەر درووستكردنی كراوە بەڵام بەرنامە وایە كە بەم نزیكانە بڵاوبكرێتەوە, (گەڵا وەریوەكان) كە نوێترین ئەلبۆمی گۆرانی هونەرمەند (هۆمەر دزەیی)یە لە 9 تراك پێكهاتووەو بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاوبكرێتەوە .
لە ساڵی ڕابردوو یەكێك لە تراكەكانی بەناوی(لەیلا پۆڵ مەلەك) بڵاوكرایەوە كە تێكستەكەی لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە نووسراوە, وە هونەرمەندو میوسیزیان د.عەبدوڵا جەمال سەگرمە كاری میوزیكی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە .
لە 20/4/2019 د. عەبدوڵا جەمال سەگرمە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك گۆرانی(لەیلا پۆڵ مەلەك)ی بەدەنگی هۆمەر دزەیی بڵاوكردەوە, وە ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو كاردەكات بۆ بەرهەمهێنانی ئەلبۆمی (گەڵا وەریوەكان) كە پێك هاتووە لە نۆ تراك بە ناوەكانی: ئاواتە مەخمەڵییەكان، مەرابێبووس، ئۆرزولا، لەیلا پۆڵ مەلەك، ماچی خودایی، گەڵا وەریوەكان، چاوەڕوانیی، ڕێبواری شەو، دوێنێ كە جوان بووم .