ڕكابەری هونەرمەندان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕاپەر و میوسیزیان (كانی وێست) هاوسەری خانمە مۆدێلی ئەمریكی كیم كارداشیان ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ خۆ كاندیدكردنی لەم هەڵبژاردنە كە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت, بەڵام هێشتا دیار نییە كە ڕێكارە یاساییەكەی گرتووەتەبەر یان نا .
دوای مردنی جۆرج فلۆید بەدەستی چەند پۆلیسێكەوە كانی وێستی تەمەن 43 ساڵ, لە ماوەكانی ڕابردوو هاوشێوەی مادۆنا و ئاریانا گراندی و ئەوانی دیكە, ڕاستەوخۆ بەشداری لە ناڕەزاییەكانی شەقامەكانی ئەو وڵاتە كرد لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و چەسپاندنی سەروەری یاسا .
هەر بە ماوەیەكی كەم لە دوای ڕاگەیاندنی بەشداریكردنی كانی وێست لەم هەڵبژاردنەی ئەمریكا خانمە ئەكتەرو مۆدێلی ئەمریكی (پاریس هێڵتۆن)ی تەمەن 39 ساڵ, لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەویش ئاماژەی بەوەكرد كە نیازی خۆ كاندیدكردنی هەیە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, ئەم هەنگاوەی پاریس هێڵتۆن بووە مایەی دەستخۆشی بەشێك لە هەوادارانی, بەڵام لەلایەكی دیكەوە هەندێك وەهای بۆ دەچن كە ئەم كارە لەپێناو دژایەتی كیم كارداشیان دەكات, بەو پێیەی كە ئەوان پێشتر هاوڕێ و نزیكی یەكتربوون .