هونەرمەند ئەرسەلان دەروێش تووشی پەتای كۆرۆنا بووە
هونەرمەندو شانۆكار (یاسین قادر بەرزنجی) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند كە مامۆستا "ئەرسەلان دەروێش" تووشی پەتای كۆرۆنا بووە .
یاسین قادر بەرزنجی لە پۆستەكەی نووسیویەتی: بەر لە چەند خولەکێک ، لە پەیوەندییەکمدا بە هاوڕێی هەرە نزیکم ، دڵسۆز و خەمخۆری هەمووان ، هونەرمەندی ناسراو کاک (ئەرسەلان دەروێش ) ەوە ، زانیم کە پشکنینە پزیشکییەکانی سەلماندوویانە ، ئەم برایەشم دووچاری ڤایرۆسی کورۆنا بووە.....
شایەنی باسە..لەماوەكانی ڕابردوو چەند ئەكتەرو هونەرمەندێكی دیاری كورد تووشی پەتای كۆرۆنا بوون, لەوانەش خاتوو نەرمین كاوانی پاڵەوانی زنجیرە درامای ئارەزوو, هەروەها هونەرمەندو نووسەر یاسین قادر بەرزنجی, وە خاتوو ڕووبار ئەحمەد پاڵەوانی زنجیرە درامای بەختە باران و چەند ئەكتەرو هونەرمەندێكی دیكە .