ئەكتەرێكی كەنەدی بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
نیك كۆردیرۆ كە زیاد لە سێ مانگ تووشی پەتای كۆرۆنا بوو, بەم دواییە باری تەندرووستی بەڕادەیەك تێكچوو كە لەكاتی ماوەنەوەی لە نەخۆشخانە هەناسەی دەستكردی بەكاردەهێنا, وە لە كۆتایی مانگی نیسانی ڕابردوو هاوژینی كۆردیرۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕایگەیاند كە ئەو باری تەندرووستی ناجێگیرەو تووشی مەیینی خوێن بووە كە دەرئەنجامەكەی گەیشتە ئەوەی لە هەناوی تووشی خوێن بەربوون بێت و خێرا شووشتنی گورچلەی بۆ ئەنجام بدرێت, لەلایەكی دیكەشەوە بە هۆی مەیینی خوێنی كێشەی سووڕانەوەی خوێن لە قاچەكانیدا بۆ درووست بوو, كەبەمەش بارودۆخی خراپتر بوو وە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و قاچی دیوی ڕاستی لەدەستدا .