خانمە هونەرمەندی كورد, (نازدار جزیری) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا گۆرانییەكی هونەرمەندی كۆچكردووی كورد (تەحسین تەها) دەڵێتەوە, هەروەها نازدار لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە نووسیویەتی: دەنگە نەمرەكان هەمیشە یادگاری خۆشمان بیر ئەهێیننەوە..یەكێك لە گۆرانییە تایبەتەكانی تەحسین تەها, پێشكەش بە ئێوەی ئازیز..
نازدار جزیری پێشتر هەر بەم شێوەیە بەرهەمی چەند هونەرمەندێكی بە ئەزموونی گووتوەتەوە, وە نازدار یەكێكە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی كە چەندین ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردووەتەوەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەرهەمەكانی بینەرێكی زۆریان هەیە .