دڵنیا خان كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه

دڵنیا خان كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه
دڵنیا خان، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (بێ تۆ ناژیم) بڵاو كرده‌وه‌.

جه‌عفه‌ر هه‌مزه‌پور كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، دڵنیاخان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌ نووسیویه‌تی: "بڕیارم نه‌دابوو ئه‌و گۆرانییه‌ به‌ ڤیدیۆ كلیپ بڵاو بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر داواكاریی خه‌ڵك به‌ كلیپ بڵاوم كرده‌وه‌، ئه‌مجاره‌ چاوه‌ڕوانی گۆرانیی نوێتر بن".

دڵنیا خان خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكه‌، به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی زیاتر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.
Top