ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد كلیپێك بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
مازیار فایه‌ق و ئه‌رده‌وان برادۆستی تێكستی گۆرانییه‌كه‌یان ئاماده كردووه، ئاریۆس حه‌مه سه‌عید كاری ئاوازدانان و میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، بڕیار فه‌تاح كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
چه‌ند گۆرانیبێژێك گۆرانییه‌كه ده‌ڵێن له‌وانه: په‌یوه‌ند جاف، ئاڤان عوسمان، چۆپی فه‌تاح، عه‌مار كۆفی، ئه‌یاد حوسێن، دیلینار یه‌ڵدز، سامان عومه‌ر، هۆنیا كه‌مال، حه‌مید عوسمان، ئیسلام زاخۆیی، گۆران نوری، ڕێبه‌ر دڵشاد و عادل هه‌ورامی.
جگه له‌م هونه‌رمەندانه‌ش، تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد به‌رهه‌می گۆرانی و كورته فیلمیان تایبه‌ت بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
basnews