ئەیمەن زەهەبی بە گریانەوە باسی ڕووداوەكان دەكات

ئەیمەن زەهەبی بە گریانەوە باسی ڕووداوەكان دەكات
بەرهەمهێنەرو ئاوازدانەری سووری (ئەیمەن زەهەبی) لە نوێترین دەركەوتنیدا باس لە چەند زانیارییەكی نوێی نێوان خۆی و ئەساڵە دەكات و لە ناخەوە گریانەكانی خۆی نیشاندا .

ئەیمەن زەهەبی هاوسەری پێشووی خانمە هونەرمەندی سووری (ئەساڵە نەسڕی), لە كورتە ڤیدیۆیەكدا كە ئێستا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە باس لەوە دەكات كە ئەساڵە دوای جیابوونەوە خێرا بە دوای چەند مانگێك هاوسەرگیری كردەوە و خۆشی 12 ساڵ دواكەوت بەڵام ژیانەكە هەر بەردەوام بوو بەپێی لێدوانی خۆی, هەروەها ئەیمەن ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە ژیانی تایبەتی خۆیەتی و ڕێز لەو بڕیارەی دەگرێت .

ئەیمەن زەهەبی باسی لە دوو ساڵی ژیانی خۆی كرد دوای جیابوونەوەی لە ئەساڵە, وە بەشێوەیەك وەسفی كرد كە ئەو لەبارودۆخێكی زۆر سەختدا بوو و كەسانێك نزیك لێیەوە توانیان پاڵپشی بكەن و هاوكاری بن تا لەو قۆناغە دەربچێت .

هەروەها ئەیمەن زەهەبی سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆلای ئەساڵە دوای جیابوونەوەی لە تارق ئەلعریان, ئاماژەی بەوەدا كە خۆی و ئەساڵە تەنها منداڵەكانیان ئەوانیان بەیەك بەستووەتەوە, وە ئەیمەن سوپاسگوزاری ئەساڵەی كرد بەوەی كە بە شێوەیەكی باش منداڵەكانی پەروەردە كردووە و باش ئەوانی پێگەیاندووە, هەروەها ئەساڵەی بە دایكێكی سەركەوتوو وەسف كردو باسی لە یادگارییە لە بیرنەكراوەكانی نێوان خۆی ئەساڵەی كرد كە ئەوان لەو قۆناغەی ژیانیاندا سەرقاڵبوون بە كاری قورس و تۆماركردنی سەركەوتنەكانیان, هەروەها باسی لە دەرچوون و گەڕانی خۆیانی كرد وەكو خێزانێك لەگەڵ منداڵەكانیان, هەروەها ئەیمەن لە كۆتایی ووتەكانیدا ڕایگەیاند كە ئەساڵە هەركاتێك بیەوێ بە سیفەتی شەخسی یان بە كاری هونەری پەیوەندی پێوە بكات ئەوە ئامادەیە یارمەتی بدات و هاوكاری بێت .

لەلایەكی تریشەوە ئەساڵە نەسڕی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام نوێترین بەرهەمی گۆرانی خۆی ڕاگەیاند كە بەم نزیكانە بڵاوی دەكاتەوەو (الحب والسلام) ناونیشانەكەیەتی, هەروەها ئەساڵە دەڵێت: كارەكان لە شێوەی ناونیشانەكە ئەچن..خۆشەویستی هەموومانی كۆكردووەتەوە با دیارییەك بەو كەسانە ببەخشین كە بە هۆی ترسەوە ماندوو بوون..وە بە ئەو دڵەی كە ناتوانێ خۆی ئارام بگرێ..كارێكی ئاسایی نییە لە ناخی ڕوح و دڵمەوە گۆرانییەكەم چڕیوە .
Top