حەكیم بەم شێوەیە سوپرایز بۆ هەوادارێكی دەكات
حەكیم لەو كورتە ڤیدیۆیە دەلێت كە هەوادارێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك داوای لێ كردووە كە ئەو حەزدەكات پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجام بدات, بەم هۆیەوە حەكیم پێی دەڵێت كە ژمارەی تەلەفۆنەكە بە نامە بنێرە, هەروەها حەكیم دەڵێت: ئەو هەوادارە ژمارەكەی ناردووە بەڵام ڕەنگە باوەڕ نەكات كە بەڕاستی پەیوەندی پێوە دەكەم..هەروەها حەكیم بۆ پێكەنین نزا دەكات و دەڵێت كە باش دەبێت ئەگەر وەڵامی پەیوەندییەكەم بداتەوە....وە لە دواییدا هەوادارەكە كە وەڵامی پەیوەندییەكەی حەكیم دەداتەوەو پێش ئەوەی ئەو هونەرمەندە خۆی پێ بناسێنێ ئەو هەوادارە تەنها بەدەنگی دەیناسێتەوەو دڵخۆش دەبێت بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە .