خانمە هونەرمەند ڕووبار ئەحمەد تووشی كۆرۆنا بووە
د. نیاز له‌تیف، هونه‌رمه‌ند و هاوسه‌ری ڕوبار ئه‌حمه‌د، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بۆ خانمه هونه‌رمه‌ند ڕووبار ئه‌حمه‌د نووسیویه‌تی: "دڵنیام تۆ هه‌میشه وره‌ت به‌رزه و له ئاست ناخۆشییه‌كان و په‌تای كۆرۆنادا، كۆرۆنا له ئاست وره‌به‌رزی و خۆڕاگر چۆك داده‌دات، به‌هیوام زوو چاك ببیته‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له سلێمانی، ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ئێستا له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێت، ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره.