سەما ئەلمیسری 3 ساڵ زیندانی كرا

سەما ئەلمیسری 3 ساڵ زیندانی كرا
دوای چەند مانگێك و دوابەدوای دانیشتنەكانی دادگای میسری دەربارەی كەیسەكەی خانمە ئەكتەرو سەماكاری میسری (سەما ئەلمیسری) دادگا بڕیاریدا بە زیندانی كردنی ئەم ناودارە .

بەپێی ئەوەی لە ڕۆژنامەكاندا بڵاوكراوەتەوە سەما ئەلمیسری بڕیاری 3 ساڵ زیندانی لەسەردا سەپێندرا, هەروەها غەرامەكردنی بە بڕی 300 هەزار جونەیهی میسری كە دەكاتە نزیكەی 18500 دۆلاری ئەمریكی, ئەویش بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی وروژێنەرو نیمچە ڕووت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە دادگا بڕیاریدا ئەمانە پێچەوانەی داب و نەریتی كۆمەڵگای میسرییە و جۆرێكە لە بڵاوكردنەوەی كاری خراپ لە نێو تاكەكاندا .

هەروەها دادگا لە خوێندنەوەو لێكدانەوەی ڤیدیۆكانی سەما ئەلمیسریی تەمەن 42 ساڵ, گەیشتە ئەو ڕاستییەی كە بڵێن ئەو ئەم كارە لە پێناو ناوبانگ دەكات و ئەو ڤیدیۆیانەی كە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی دەكاتەوە بینەرێكی زۆریان هەیەو كاریگەرییەكی خراپی بەسەر كۆمەڵگاوە هەیە كە ئەمەش پێچەوانەی كەلتوورو ئادابی كۆمەڵگای میسرییە, لە لایەكی تریشەوە سەما كاریگەری خراپی لەسەر چەند ئەكتەرو كەسایەتییەكی ئەو وڵاتە هەبوو كە پێشتر ڤیدیۆو پۆستی لەسەریان بڵاودەكردەوە كە ئەمەش تاوەكو ئێستا نەچووەتە قاڵبی ڕەخنەو بە جۆرێك لێكدانەوەی بۆ دەكرێت كە ئەمە شێوەیەكە لە ناوزراندن و سووكایەتیكردن بەو كەسانە .
Top