جێگر میدیا حوسێن تووشی كۆرۆنا بووە

جێگر میدیا حوسێن تووشی كۆرۆنا بووە
جێگر میدیا حوسێن، گۆرانیبێژی كورد، تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو، ئێستاش ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جێگر میدیا حوسێن له‌ به‌شی ستۆریی هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژه‌ تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌ و ده‌شڵێ: "ئێستا ته‌ندروستیم باشه‌، سوپاس بۆ هه‌واڵ پرسین و دڵسۆزیتان".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ كوڕی هونه‌رمه‌ند میدیا حوسێنه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ ئاهه‌نگ و دانیشتنه‌ تایبه‌تییه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات، ڤیدیۆكانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، خاوه‌نى چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكیشه‌.

basnews
Top