هونەرمەندێكی دیاری عێراقی بە كۆرۆنا كۆچی دواییكرد

هونەرمەندێكی دیاری عێراقی بە كۆرۆنا كۆچی دواییكرد
ڕۆژی هەینی 26ی حوزەیرانی 2020 , سەندیكای هونەرمەندانی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێكیدا هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندو ئەكتەری بە ئەزموون(مناف تاڵب) ی تەمەن 80 ساڵی ڕاگەیاند, ئەم ناودارە دوای ئەوەی باری تەندرووستی تێكدەچێت لە پشكنینەكانی دەردەكەوێت كە ئەو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە .

مناف تالب لە ساڵی 1940 لە شاری كوت لە دایك بووە, لەبەر حەزو خولیای بۆ نواندن لە ساڵی 1965 خوێندنی لە پەیمانگای هونەرە جوانەكان تەواو دەكات, سەرەتا لە بواری شانۆدا لە چەند كارێكی هونەریدا دەردەكەوێت, وە لە دواییدا ئەم ناودارە كارەكانی دەگوازێتەوە بۆ تەلەفزیۆن و دراما, لە ساڵی 2006 بەهۆی نالەباری ڕەوشی ئەمنی عێراق ناچار دەبێت بچێتە دەرەوەو لە سووریا بمێنێتەوە كە لەویدا بەشداری لە چەندین زنجیرە درامادا دەكات, جگە لەمانەش وەكو دەرهێنەر كاری لەسەر دوو شانۆ ئەنجامدا .
Top