جاستن بەیبەر داوای قەرەبووی 20 ملیۆن دۆلار دەكات

جاستن بەیبەر داوای قەرەبووی 20 ملیۆن دۆلار دەكات
لە هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكانەوە هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە كە گوایە ئەستێرەی ئەمریكی جاستن بەیبەر دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر دوو خانم بە ناوەكانی دانێیل و كادی, دوای ئەوەی لە ڕێی ئۆنلاینەوە دانێیل ئاماژەی بەوەدا كە لە ساڵی 2014 لە شاری "ئۆستن"ی ویلایەتی تێكساس بەیبەر لە مۆتێلێكدا دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری .

ئەم هەواڵانە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر جاستن بەیبەر درووست كردو سەرجەم میدیاو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان كەوتنە باسی ئەم بابەتە, بەم هۆیەوە جاستن بەیبەر هاتە دەنگ و ئەم هەواڵانەی ڕەت كردەوە .

هەروەها بەیبەر وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە ئەوكات لەگەڵ سیلینا گۆمێز و چەند هاوڕێیەكی دیكەی بووە لە شوێنێكی تر, وە بەپێی ئەوەی بڵاوكراوەتەوە مۆتێلەكەش ئەوەی پشت ڕاستكردووەتەوە كە بەیبەر لەو مۆتێلە نەبووە هەروەها بۆ وەڵامدانەوەی كادی كە ئەویش تۆمەتی خستە پاڵی, جاستن بەیبەر بەڵگەی ئەوەی خستەڕوو كە لەو كاتەدا لە ئاهەنگێك بووەو دوای ئاهەنگەكە لە چێشتخانەیەكدا لەگەڵ هاوڕێیانی ماوەتەوەو شوێنەكەی جێ نەهێشتووە, لە پاڵ ڕەت كردنەوەی ئەم هەواڵانە جاستن بەیبەر داوای قەرەبوووی 20 ملیۆن دۆلار دەكات بۆ ئەو ناو زڕاندنەی كە بەرامبەری كراوە لەلایەن ئەم دوو خانمەوە .
Top