هونەرمەند دانا جەزا كۆچی دوایی كرد
دانا جەزا میوزیكژەنی دیاری شاری سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری 25/6/2020 بە هۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد .
بەم بۆنە خەمناكەوە هونەرمەند (سەردار خدر) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی خوالێخۆشبووی بڵاوكردەوەو لەدەستدانی ئەم هونەرمەندو هاوڕێیە نزیكەی ڕاگەیاند .
هونەرمەند دانا جەزا یەكێكە لە میوزیكژەنە ناسراوەكانی شاری سلێمانی, ئەم ناودارە میوزیكی بۆ چەندین هونەرمەند ژەنیوەو لە چەندین فێستیڤاڵ و ئاهەنگ و كۆنسێرتی میوزیكی بەشداری كردووە .