كەسایەتییەكی دیاری هۆڵیوود كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
هەروەكو لە میدیا و ماڵپەڕە جیهانییەكانەوە هاتووە, ستیڤ بینگ بەهۆی كێشەو خەمووكییەوە لە شاری لۆس ئەنجلوسی ئەمریكا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا, هەروەها ئەوەش باس كراوە كە ئەم ناودارە لە شوقەیەكدا دەژیا و لە نهۆمی 27 خۆی فڕێدایە خوارەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا .
ستیڤ بینگی هاوڕێ و پاڵپشتی (بێڵ كلینتۆن)ی سیاسەتمەدارو سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, لە چەندین فیلمی سینەمایی وەكو بەرهەمهێن و سینارێست كاری كردووە لەوانەش فیلمی كۆمیدی (kangaroo jack) لە ساڵی 2003 كە بینەرێكی زۆری لە سینەماكاندا هەبوو و توانی داهاتێكی زۆر كۆبكاتەوە, هەروەها فیلمی (get carter) كە سیلفستەر ستالۆن پاڵەوانییەتی ستیف بینگ وەكو لایەنی بەرهەمهێنەر كاری لەسەر ئەو فیلمە ئەنجامدا .