مه‌له‌ك ڕۆژهات كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

مه‌له‌ك ڕۆژهات كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
مه‌له‌ك ڕۆژهات، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (من خه‌م ده‌ریایه‌) بڵاو كرده‌وه‌.

گۆرانییه‌كه‌ پێشتر ته‌حسین ته‌ها، هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی كورد بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر خۆیشی تێكست و ئاوازه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌، وە لە ئێستادا ئەم بەرهەمە بە دەنگی مەلەك ڕۆژهات نوێ كرایەوەو لە ئیستانبۆڵ كاری وێنه‌گرتن بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ ئەنجامدراوه‌.

مه‌له‌ك ڕۆژهات له‌باره‌ی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ ڕايگه‌یاند: "به‌شێوازێكی نوێ كاری وێنه‌گرتنمان بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، هیوادارم به‌ دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت".

ئه‌م خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، به‌ یه‌كێك له‌ خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌كانی باكووری كوردستان داده‌نرێت وە بەرهەمەكانی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەیە .
Top