دەرهێنەرێكی دیاری هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد
جول شوماخەر یەكێكە لەو دەرهێنەرە سینەماییانەی كە چەندین فیلمی سەركەوتووی بەرهەمهێناوە وەكو فیلمی (falling down) كە مایكڵ دۆگڵاس وەكو پاڵەوانی فیلمەكە تێیدا بەشدارە وە فیلمی(Trespass) لە ساڵی 2011 كە هەریەك لە نیكۆلاس كەیج و نیكۆڵ كیدمان تێیدا پاڵەوانی فیلمەكەن .
شوماخەر توانی كارەكانی دەرهێنەری ئەمریكی (تیم بورتۆن) تەواو بكات و بەشی سێیەم و چوارەمی زنجیرە فیلمی باتمان بەرهەم بهێنێت كە ئەوانیش فیلمی (batman forever) لە ساڵی 1995 كە هەریەك لە ڤاڵكیلمەر و تۆمی لیجۆنز و نیكۆڵ كیدمان و جێم كاری تێیدا بەشداربوون,وە فیلمی (Batman & Robin) لە ساڵی 1997 كە ئەمەشیان هەریەك لە جۆرج كڵۆنی و كریس ئۆو دۆنڵ و ئارنۆڵد شوارزینگەر و ئێلیسیا سیلڤەرستۆن و ئۆما ثۆرمان تێیدا ڕۆڵیان نواند .
هەروەها فیلمی(Phone Booth) لە ساڵی 2002 كە لەو فیلمەدا هەریەك لە كۆڵن فارڵ و كیفەر سازەرلاند و فۆرست ویتكەر و رادها میشێڵ و كاتی هۆڵمز تێیدا بەشداربوون, كە ئەم فیلمە باس لە كابینەیەكی تەلەفۆن دەكات و دوای وەڵامدانەوەی تەلەفۆنێك لەو كابینەیە ڕووداوەكان دەست پێدەكات, هەروەها لە پاڵ كاری دەرهێنانی فیلم توانی هاوكار بێت لە چەندن زنجیرە دراماو فیلمی سینەماییدا .