بۆ جاری دووەم گەورەترین كۆنسێرتی گۆرانی ساز دەكرێت

بۆ جاری دووەم گەورەترین كۆنسێرتی گۆرانی ساز دەكرێت
لە مانگی نیسانی ڕابردوو كۆنسێرتێكی هەشت كاتژمێری لە ژێر ناونیشانی(the one world together at home) كەلە ڕێی ئۆنلاینەوە بەڕێوە چوو وە چەندین هونەرمەند و ئەستێرەی جیهانی لە وڵاتە جیاوازەكانەوە تێیدا بەشداربوون, وە ئێستا دیسانەوە چەندین هونەرمەند و ئەستێرە خۆیان ئامادەكردووە بۆ سازكردنی كۆنسێرتێكی گەورەی میوزیكی كە دیسانەوەڕێكخراوی (global citizen) هەڵدەستێت بە كۆكردنەوەی ئەم گۆرانیبێژو كەسایەتییانە بۆ سازدانی كۆنسێرتێكی گۆرانی لە ژێر ناونیشانی(unite for our future) .

بڕیارە شەممەی داهاتوو 27ی حوزەیران, لە ڕێی ئۆنلاینەوە كۆنسێرتێكی گۆرانی بەڕێوە بچێت, ئەنجامدانی ئەم كۆنسێرتە كە ڕێكخراوی (global citizen)ئەنجامی دەدات, ئامانج لێی كۆكردنەوەی هاوكارییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە ئێستا سەرانسەری جیهانی گرتووەتەوەو بە هۆیەوە چەندین بەركەوتەی ئەو پەتایە پێویستیان بە دەرمان و چارەسەر هەیە .

هەروەها بەپێی ئەوەی كە ئێستا بڵاوكراوەتەوە, لەم كۆنسێرتە چەندین كەسایەتی بوارە جیاوازەكانی سینەماو گۆرانی و میوزیك تێیدا بەشدارن لەوانەش.. دواین جۆنسن ناسراو بە "زە ڕۆك", وە خانمە گۆرانبێژی كۆڵۆمبی شاكێرا, -ئەشەر-هیو جاكمان- چارلز تیرۆن- سەلما حایك- جاستن بەیبەرو كواڤۆ- جنێفەر هۆدسن- گروپی كولدپلەی- مایلی سایرۆس-یەمی ئالادێ- وە ئەستێرەی تۆپی پێی بەریتانی دەیڤید بێكهام و چەندین ناودارو هونەرمەندی دیكە .
Top