جێمی فۆكس ڕۆڵی مایك تایسۆن دەگێڕێ
لە دیدارێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام, بەرهەمهێنەری ئەمریكی (مارك بێرنبەوم) چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئەكتەری دیاری هۆڵیوود(جێمی فۆكس) ئەنجامدا, كەلەو دیدارەدا چەند زانیارییەكی نوێ باسكرا لەوانەش بەشداریكردنی جێمی فۆكس لە نوێترین فیلمی سینەمایی كە تێیدا وەكو پاڵەوانی بۆكسێن دەردەكەوێت.
نەك تەنها ئەوەندەش بەڵكو جێمی فۆكس لەو فیلمەدا ڕۆڵی "مایك تایسۆن"ی پاڵەوانی جیهانی دەبینێت, لەم بارەیەوە جێمی باسی لەو ئاستەنگانە كرد كە ڕوبەڕووی بووەتەوە لەم كارە سینەماییەدا, وە باسی لەوە كرد كە ماوەیەكی زۆرە بە مەشق و ڕاهێنانەوە سەرقاڵە بۆ ئەوەی بتوانێت لەو فیلمەدا بەباشی ڕۆڵی مایك تایسۆن بگێڕێ .