گۆرانیبێژێكی ئەمریكی بە تاوانی كوشتن دەستگیر دەكرێت
دوێنێ هەینی لە شاری "شریڤپۆرت"ی ویلاییەتی لویزیانا دوای ئەوەی ڕووداوێك لە ماركێتێكی ناو وێستگەیەكی سوتەمەنی ئەو شارە ڕوودەدات, پۆلیس دەستدەكات بە لێكۆڵینەوەو بۆ دەستگیركردنی تاوانبارەكە .
بەم هۆیەوە پۆلیسەكان ئەوەیان ڕاگەیاند كە تەقەكەرەكە ڕاپەری ئەمریكی هۆریكان كرێس بووە, وە لەكاتی دەستگیركردنی پۆلیسەكان چەكێك ئەدۆزنەوە كە هەمان ئەو جۆرە بووە كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدراوە, وە چەند كەلوپەلێكی دزراو و نایاسایی, هەروەها سەبارەت بە ڕووداوی تەقە كردنەكەوە پۆلیسەكان ڕایانگەیاند كە بریندارێك لەو ڕووداوە چەند فیشەكێكی بەركەوتبوو گەیەندرایە نەخۆشخانە بەڵام لە دواییدا گیانی لەدەستدا .
بەپێی ئەوەی لە ڕۆژنامە جیهانییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە, هۆكاری سەرهەڵدانی ئەو كێشەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گوایە هۆریكان كرێس بەرگری لە خۆی كردووەو ئۆتۆمبێلەكەی لە دزیكردن پاراستووە, بەڵام دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە دەردەكەوێت كە ئۆتۆمبێلەكە پێشتر لە تیكساس دزراوەو كرێس مافی خاوەندارێتی ئەو ئۆتۆمبێلەی نییە .