جێمس گرای فیلمێكی جیاواز بەرهەم دەهێنێت

جێمس گرای فیلمێكی جیاواز بەرهەم دەهێنێت
دەرهێنەری دیاری ئەمریكی(جێمس گرای) كار لەسەر فیلمێكی جیاواز دەكات .

هەروەكو لە ماڵپەڕی (دید لاین)ەوە هاتووە كە "جێمس گرای"ی دەرهێنەری فیلمی(ad astra) كار لەسەر فیلمێكی نوێی سینەمایی دەكات كە پەیوەندی بە سەردەمی منداڵی و بیرەوەرییەكانیەوە هەیە, ئەم فیلمە سینەماییە باس لە ساتەوەختەكانی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكات لە سەردەمی(ڕۆناڵد ریگن), هەروەها دەرهێنەری ئەم كارە سینەماییە ئومێدی ئەوەی خواست كە دوای هێور بوونەوەی بارودۆخەكەو نەمانی مەترسی لەسەر پەتای كۆرۆنا بتوانێت لە نیویۆرك كاری وێنەگرتنی ئەم فیلمە ئەنجام بدات .

ئەم فیلمە سینەماییە ناونیشانی(Armageddon Time) بۆ دیاری كراوە, وە هەریەك لە ئەستێرەی هۆڵیوود ڕۆبەرت دی نیرۆ - ئان هاسەوای - كەیت بلانچێت - ئۆسكار ئیسحاق - دۆناڵد سازەرلاند تێیدا بەشدارن .
Top