تەرمی هونەرمەندێك رفێندرا

تەرمی هونەرمەندێك رفێندرا
هەواڵی گیان لە دەستدانی گۆرانیبێژ و میوسیزیانی وڵاتی كینیا(ئابینی جاچیگا) هەوادارو تەنانەت جیهانیشی تووشی شۆك هێنا .

دوای ئەوە "ئابینی" بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دەكات, دەسەڵاتدارانی وڵاتی كینیا هاوشێوەی وڵاتانی دیكەو بە ڕێكارە زانستییەكەی كەمتر لە ماوەی 24 كاتژمێر دەست دەكات بە ناشتنی تەرمەكە, ئەویش بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی دیاری كراو لە كەسە نزیكەكانی لە ترسی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا .

بەڵام شتێكی چاوەڕوان نەكراو لەكاتی ناشتنی "ئابینی جاچیگا" ڕوویدا, ئەویش ئەوەبوو كە ژمارەیەكی زۆر لە هەوادارەكانی هەستان بە ڕفاندنی تەرمەكە بۆ شوێنێكی دیكە, چونكە ئەوان ناڕازی بوون لە ناشتنی بەو شێوە خێرایەو بەبێ مەراسیم كە ئەمەش پێچەوانەی داب و نەریتی وڵاتی كینیایە .

بەم هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزییەك پەیدا دەبێت و هێزەكانی پۆلیس خێرا دێنە ئاراوە, تا دەگاتە ڕادەیەك كە پۆلیسەكان ناچار دەبن بۆ بڵاوەپێكردنی ئەو كەسانە گازی فرمێسك ڕێژ بەكاربهێنن و تەرمەكە لەو كەسانە وەربگرنەوەو دیسانەوە بیگەڕێننەوە بەفرگر بۆ ئەوەی لە دواییدا بە مەراسیمێكی شایستەوە "ئابینی" بە خاك بسپێرن .
Top