هونەرمەندێكی دیاری كورد تووشی كۆرۆنا بوو

هونەرمەندێكی دیاری كورد تووشی كۆرۆنا بوو
نووسەرو هونەرمەندی كورد, (یاسین قادر بەرزنجی) تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو .

ئەم هونەرمەندە دوای ئەوەی پشكنینی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدا, دەركەوت كە ئەو هەڵگری ڤایرۆسەكەیەو تووشی كۆرۆنا بووە, لە ئێستادا ئەم هونەرمەندە لە ماڵەكەی خۆیدا خۆی كەرەنتینە كردووەو دەرمان و چارەسەرییەكانی وەردەگرێت .

بەم هۆیەوە هونەرمەندی دیاری كورد, (ئەرسەلان دەروێش)ی دەرهێنەری زنجیرە درامای "ئارەزوو" لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ئەم هەواڵەی بڵاوكردەوەو هیوای چاكبوونەوەی بۆ هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی خواست و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ئێستا لە ماڵەوە خۆی كەرەنتینە كردووە .
Top