شاجوانی كۆڵۆمبیا قاچی لەدەستدا
دانێلا ئەلڤارێزی شاجوانی پێشووی كۆڵۆمبیا بۆ ساڵی 2011 , لە ماوەكانی ڕابردوودا دووچاری نەشتەرگەرییەك بوویەوە, كە بەمەش كاریگەری لەسەر ملوولەكانی خوێنی هەبوو .
بەم هۆیەوە دانێلا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئەنستگرام ڕایگەیاند كە ئەو دوایین نەشتەرگەری دەكات, كە ئەویش بڕینەوەی قاچی چەپیەتی وە لەدواییدا دانانی قاچێكی دەستكرد .
هەروەها دانێلا ئاماژەی بەوەدا كە ئەم ڕووداوانە لە مانگی ڕابردووەوە دەستی پێكرد, كاتێك كە بە هۆی گرێیەكەوە لە سكیدا نەشتەرگەرییەكی ئەنجامدا وە لە دواییدا دەركەوت كە ئەو ناتوانێت بڕوات و كێشەی جوڵانەوەی لا درووست بوو, بەم هۆیەوە پزیشكان بۆیان دەركەوت كە ئەمە كاریگەری لەسەر ملوولەكانی خوێنی قاچی هەیە و لە دواڕۆژدا كاریگەرییەكان زیاد دەبن و مەترسی لەسەر ژیانی درووست دەكات, بۆیە پزیشكان بڕیاری ئەوەیاندا كە قاچی چەپی ببڕێتەوە .
بەم هۆیەوە دانێلا ئەلڤارێز لەگەڵ پزیشكەكان بە شێوەیەك ڕێككەوت كە دوای ئەم نەشتەرگەرییە بە قاچێكی سرووشتی بتوانێت سەماو یاری بكات و هەمان ژیانە ئاساییەكەی ڕابردووی دووبارە بگەڕێتەوە .
دوای نەشتەرگەرییەكەو بڕینەوەی قاچی, دانێلا چەند وێنەیەكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئەنستگرام بڵاوكردەوە, كە بەمەش زۆرێك لە هاوڕێ و هەوادارەكانی بە كەسێكی بەهێز وەسفیان كرد و ستایشی ئەو بارودۆخەیان كرد كە ئەو هێشتا لەپێناو خەونەكانی هەوڵدەدات .