هونەرمەندێكی دیاری بۆڵیوود كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
"سوشانت راجپوت"ی پاڵەوانی فیلمی(kedarnath), یەكەم دەركەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013 كە ئەوكات بەشداری كرد لە فیلمی (Kai Po Che) كە ئەهشیك كاپوور كاری دەرهێنانی بۆ ئەم فیلمە ئەنجامدا, وە لە دواییدا توانی لە چەندین فیلمی سەركەوتوو زنجيرە درامادا بەشدار بێت .
شایەنی باسە..لە ڕۆژنامەكانی ئەو وڵاتەوە بڵاوكراوەتەوە كە سوشانت راجپوت لە چەند ڕۆژی ڕابردوو باری دەروونی ناجێگیربوو وە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە سوشانت لە چەند هەفتەی ڕابردوو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئەنستگرام, وێنەیەكی خۆی و دایكە كۆچكردووەكەی بڵاوكردەوەو لەسەر وێنەكە نووسیبووی (فرمێسكەكانی ڕابردوو بە هەڵم نابن و خەونەكانیش كۆتاییان نییە ئێمە كەوانێكین لە زەردەخەنە.. وە ژیان دەڕوات..) .