دینا لە نوێترین دەركەونتیدا تەمەنی خۆی ئاشكرا كرد

دینا لە نوێترین دەركەونتیدا تەمەنی خۆی ئاشكرا كرد
خانمە گۆرانیبێژی كورد دینا, لە نوێترین دەركەوتنیدا چەند زانیارییەكی دەربارەی ژیانی خۆی خستە ڕوو .

سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ هونەرەكەی, دینا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو هەر بەردەوامە گۆرانی چڕین و هەوڵ دەدات كاری باشتر پێشكەش بە هەوادارانی بكات, وە سەبارەت بە بەشداریكردنی بە كاری پێشكەشكاری كە لەماوەكانی ڕابردوو هەواڵی لەسەر بڵاوبوویەوە, دینا ئاماژەی بەوەدا كە ئەگەر بەرنامەیەك سوودی هەبێت بۆ كۆمەڵگا ئەوا ئامادەیە وەكو پێشكەشكار دەربكەوێت بۆ ئەوەی شتێكی بەسوود پێشكەش بە كۆمەڵگا بكات, وە سەبارەت بە ناسینی بە ئاوازدانەری كورد (هەڵكەوت زاهیر), دینا دەڵێت لە ڕێی هاوڕێیەكیەوە بە ناوی میدیا لە ساڵی 2017 مامۆستا هەڵكەوتی ناسی و لەدواییدا بەهاوكاری بوو و دەستی كرد بە بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكانی .

ئەوەی زۆر باسی لێوە دەكرێت و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتە جێی پرسیار, دینا لەم دەركەوتنەدا دەڵێت كە ئەو لە 4/6/1988 لە شاری ڕانیە لە دایك بووە, وە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كە یادی لە دایك بوونی كردەوە ئەو ئێستا تەمەنی 32 ساڵە .

هەر لەم دیمانەیەدا دینا خۆشترین گۆرانی خۆی لەنێو بەرهەمەكانی دەستیشان كرد و ڕایگەیاند كە(خۆشەویستم) خۆشترین گۆرانییە لەلای ئەو, كە ئەم گۆرانییە هەڵكەوت زاهیر تێكست و ئاوازەكەی داناوە كە لە مانگی 2ی ساڵی 2018 بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە .

هەروەها دینا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو دەتوانێت بە زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و توركی قسەبكات و ئەو زمانانە باش دەزانێت جگە لە زمانی فارسی نەبێت كە تەنها تێدەگات و ناتوانێ قسەی پێبكات, وە دینا دەڵێت كە ئەو زۆر حەز لە خواردنی كەشكی كوردەواری دەكات و هەرگیز لێی بێزار نابێت .

هەر لەم دەركەوتنەیدا دینا باسی لەو جوانكارییانە كرد ئەنجامیداوە و دەڵێت كە تەنها جوانكاری لووتی ئەنجامداوە و سێ ساڵ پێش ئێستا فیلەری لێوی كردبوو بەڵام ئێستا نە بۆتۆكس و نە فیلەری ئەنجام نەداوە .

دینا خۆشترین دەنگی دەسنیشان كردو ئاماژەی بەوەدا كە دەنگی خانمە هونەرمەندی لوبنانی(فەیروز) خۆشترین دەنگە لەلای ئەو, وە لەسەر ئاستی كوردستان دینا هەریەك لە خانمە هونەرمەندی كۆچكردوو (مەرزیە فەریقی)و هونەرمەند (ئەژدەر وەهبی) هەڵبژارد, وە باشترین هونەرمەندی بیانی دینا (ئەدێل)ی خانمە هونەرمەندی بەریتانی دەستنیشان كرد .

وەكو هاندەری یانەكانی تۆپی پێ, دینا ڕایگەیاند كە ئەو هاندەری یانەی بەرشلۆنەیەو هەموو كات بینەری یارییەكان بووە .
Top