ئه‌یووب عه‌لی گۆرانییه‌كی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌یووب عه‌لى له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له گۆرانییه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه به‌م زوانه گۆرانییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ماوه‌ی ڕابردوودا گۆرانییه‌كه‌ی بۆ خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرده‌وه كه بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو.
ئه‌یووب عه‌لی خه‌ڵكی سلێمانییه، ساڵانێكی زۆره له به‌ریتانیا ده‌ژی، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانیی به‌ناوبانگه، چه‌ند گۆرانییه‌كه‌شی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیكه بڵاو كردووه‌ته‌وه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.
basnews