ئاریاس جەوان: بێده‌نگبوونم ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ بتوانم به‌ هێزێكى زیاتر بێمه‌وه‌ لاتان

ئاریاس جەوان: بێده‌نگبوونم ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ بتوانم به‌ هێزێكى زیاتر بێمه‌وه‌ لاتان
ئاریاس جه‌وان، گۆرانیبێژى كورد، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كه‌ به‌م زوانه‌ نوێترین به‌رهه‌مى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11/6/2020، ئاریاس جه‌وان له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) پۆستێكى كردووه‌ و نووسیویه‌تى: "بێده‌نگبوونم ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ بتوانم به‌ هێزێكى زیاتر و به‌رهه‌مى تایبه‌ته‌وه‌ بێمه‌وه‌ لاتان، ئه‌مجاره‌ ده‌مه‌وێ ڕوویه‌كى تایبه‌ت له‌ به‌رهه‌كانمتان پێشكه‌ش بكه‌م".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "نوێترین بەرھەمم بەناوی (من دڵنیام) لە داھاتوویه‌كى نزیکدا ئامادە دەبێت، دوای ئەو به‌رهه‌مه‌ش، چاوەڕێی ئەلبوومی (12 12) بن".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.

basnews
Top