ئاریاس جەوان: بێده‌نگبوونم ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه بتوانم به هێزێكى زیاتر بێمه‌وه لاتان
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/6/2020، ئاریاس جه‌وان له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) پۆستێكى كردووه و نووسیویه‌تى: "بێده‌نگبوونم ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه بتوانم به هێزێكى زیاتر و به‌رهه‌مى تایبه‌ته‌وه بێمه‌وه لاتان، ئه‌مجاره ده‌مه‌وێ ڕوویه‌كى تایبه‌ت له بهرههكانمتان پێشكه‌ش بكه‌م".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "نوێترین بەرھەمم بەناوی (من دڵنیام) لە داھاتوویهكى نزیکدا ئامادە دەبێت، دوای ئەو به‌رهه‌مه‌ش، چاوەڕێی ئەلبوومی (12 12) بن".
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.
basnews