عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی كلیپى (قه‌ده‌ر)ى بڵاو كرده‌وه‌

عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی كلیپى (قه‌ده‌ر)ى بڵاو كرده‌وه‌
عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی، هونه‌رمه‌ندی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (قه‌ده‌ر) بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌دیب عه‌لی كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌، عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌، پێشتر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ گۆرانییه‌كه‌ى له‌ زنجیره‌ درامای (دوا شه‌و) گوتووه، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه‌، عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی دووباره‌ به‌ شێوازێكی نوێ و به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ چه‌ند دیمه‌نێكی زنجیره‌ دراماكه‌ دووباره‌ به‌ شێوه‌ی كلیپ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.

عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ئه‌زموون و به‌ناوبانگه‌كانی كورد داده‌نرێت، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.

basnews
Top