مایكل جۆردن بڕی 100 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت

مایكل جۆردن بڕی 100 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت
لە هەڵمەتێكی خێرخوازیدا, دوای كوژرانی جۆرج فلۆید لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە دەستی پۆلیسەوە, بەشێك لە ئەستێرەو هونەرمەندان هەستان بە پاڵشتیكردنی ئەو ڕێكخراوو دامەزراوانەی كە تایبەتن بە بەرەنگاربوونەی ڕەگەز پەرستی و بەرزكردنەوەی دەنگی ماف خوراوان بە ڕووی حكومەتی ئەو وڵاتە .

لە ئێستادا لە ماڵپەڕە جیهانییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە كە یاریزانی پێشووی تۆپی سەبەتەو پاڵەوانی جیهانی (مایكڵ جۆردن), بڕی 100 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و كاركردن بۆ بەدیهێنانی سەروەری یاسا لە كۆمەڵگای ئەمریكا, هەروەها ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ هەژاران, بەم پێیە ئەو بڕە پارەیە بەسەر چەند ڕێكخراو و دەزگایەك دابەشدەكرێت كە كارو چالاكییەكانیان جیاوازن .

هەروەها پلانەكە بەشێوەیەكە كە ئەو 100 ملیۆن دۆلارە لە ماوەی 10 ساڵ دابەش دەكرێت, ئەویش بە هەماهەنگی لە نێوان مایكڵ جۆردن و (جۆردن براند) .

شایەنی باسە..لە هەمان شێوەی ئەم كاروچالاكییە خێرخوازییە گروپی گۆرانی(BTS)ی كۆریای باشوور, وەكو هەڵوێستێك بۆ ئەو ڕووداوەی جۆرج فلۆید ئەوانیش بڕی یەك ملیۆن دۆلاریان بەخشی, لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و داواكردنی مافی ڕەشپێستەكان .
Top