هەردی سەلامی بەرهەمێكی تۆماركراوی سەردەمی كەرەنتینەی بڵاوكردەوە

هەردی سەلامی بەرهەمێكی تۆماركراوی سەردەمی كەرەنتینەی بڵاوكردەوە
گۆرانیبێژی كورد, هەردی سەلامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پارچەیەكی گۆرانی بەشێوەی دەنگ بڵاوكردەوە .

هەروەها هەردی كە ئەم بەرهەمەی پێشكەش بە هەوادارانی كردووە لەسەر ئەو گۆرانییە نووسیویەتی: یەكێكە لەوكارانەی كەلە ڕۆژانی كەرەنتینەدا لە ماڵەوە ئامادەم كردوون..
هەروەها لە هەوادارانی دەپرسێت كە ئەگەر بە دڵیانە بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكات و وەكو گۆرانییەك بەرهەمی بهێنێت .

شایەنی باسە..هەردی سەلامی لە ئێستادا كار لەسەر بەرهەمێكی نوێی گۆرانی دەكات بەناوی(ناوی تۆ) كە خۆی تێكستەكەی بۆ داناوە .
Top