جنێفەر ئەنیستۆن ملیۆنێك دۆلار دەبەخشێت

جنێفەر ئەنیستۆن ملیۆنێك دۆلار دەبەخشێت
دوای كوژرانی جۆن فلۆید بە دەستی پۆلیسەوە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود (جنێفەر ئەنیستۆن) بەشداری لە هەڵمەتێكی خێروازی كرد, ئەویش بە بەخشینی بڕی یەك ملیۆن دۆلار بۆ ڕێكخراوی(Color Of Change) كە كارو چالاكییەكانیان تایبەتە بە پارێزگاری لە مافی تاكەكان و بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی .

هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە ماڵپەڕە جیهانییەكانەوە ئەوەش هاتووە كە جنێفەر ئەنیستۆن ڕایگەیاندووە لەم هەفتەیە زۆر شتی ناخۆش ڕوویانداوەو پێویستە دان بەو ڕاستییە بنرێت كە ڕەگەز پەرستی بوونی هەیە, هەروەها جنێفەر دەڵێت ئەم ڕووداوانە شتێكی چاوەڕوان نەكراو نەبووە .

لەلایەكی تریشەوە جنێفەر ئەنیستۆن وێنەیەكی خۆی بۆ فرۆشتن ڕاگەیاند كە لەو وێنەیەش جنێفەر بە ڕووتی دەردەكەوێت, هەروەها 6500 دۆلار دیاری كراوە وەكو نرخی وێنەكە, جنێفەر ئەنیستۆن لە كورتە ڤیدیۆیەكدا چاپكردنی وێنەكەی لە هەژماری خۆی لە ئەنستگرام بڵاوكردەوە,وە مەبەست لە فرۆشتنی ئەم وێنەیە ئەوەیە كە ئەنیستۆن بەو پارەیە هاوكاری (naf clinics) بكات كە ئەوەش دامەزراوەیەكە بە شێوەیەكی خۆڕایی و بێ بەرامبەر هەڵدەستێت بە تێستكردن و دۆزینەوەی تووشبوانی پەتای كۆرۆنا .
Top